رێزێک بۆ جوتیاران

پەیکەری تور لە گردەگۆزینەی کەلار دادەنرێت

+964

ميلاد جەلال

رێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان، پەیکەرێکی توریان دروستکردووە و لە فولکەی گردەگۆزینە دایدەنێن.

زیاد نارێنی، سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی رێکخراوی ھاوکاريی ئەڵمانی بە 964ى وت، پەیکەرەکە لە رۆژھەڵاتی کوردستان دروستکراوە، بەرزیيەکەی سێ مەتر و نیوە، لەم رۆژانەدا لە رێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی جوتیارانی گەرمیان لە فولکەی گردەگۆزینە دادەنرێت، وەک ڕێزێک بۆ جوتیاران گەرمیان بە گشتی و گردەگۆزینە بە تایبەتی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

+964صورة من منصة (شبكة):