شاره‌وانى زه‌وی بۆ دابین كردوون
خانه‌واده‌یه‌كی رواندز قوتابخانه‌یه‌كى 9 پۆلی دروستده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز، خانه‌واده‌یه‌ك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان پیشان داوه بۆ هاوكاریكردنى كه‌رتى خوێندن و په‌روه‌رده و بڕیاریان داوه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان بیناى قوتابخانه‌یه‌كی نۆ پۆلی دروست بكه‌ن، قایمقامیش ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه ده‌ست به دروستكردنه‌كه ده‌كه‌ن.
خانەوادەی حاجی فەتاح رواندزی، یه‌كێك له دیارترین خانه‌واده‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌ن و ئاماده‌ییان بۆ دروستكردنى قوتابخانه‌ده ده‌ربڕیوه.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، دواى ئاماده‌یی پیشاندان له‌لایه‌ن ئه‌م خانه‌واده‌یه‌وه بۆ دروستكردنى قوتابخانه‌كه شاره‌اونى رواندز زه‌وى بۆ بیناكه دابین كرد و به‌م زووانه ده‌ست به دروستكردنى ده‌كرێت.
وتیشی “له رواندز كه‌موكوڕیمان له بیناى قوتابخانه‌كاندا هه‌یه ئێستا به‌شێكیان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان و پلانیش هه‌یه بۆ دروستكردنى چه‌ند بینایه‌كی دیكه بۆ قوتابخانه‌كان”.
قایمقام سوپاسى مامۆستا جیهان كچى خانه‌واده‌كه‌ى رواندز كرد كه ئه‌ركى دروستكردنى قوتابخانه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه و له خه‌می كه‌رتى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌یان دایه.