با بێبەش نەبن لە دروستکردنی هەژمار

ئەگەر رۆیشتن بۆ پێشانگەکەی هەلی کار ناسنامە یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆتان ببەن

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر، بڕیارە سبەی یەکشەممە 10.11.2024، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، کەمپەینی “راگەیاندن و بەکارخستنى پلاتفۆڕمى هەلى کار” لە پێشانگەیەکی تایبەتدا بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی سەردانی پێشانگەکە دەکەن، پێویستە کارتى نیشتمانى یان ناسنامەیەک لەگەڵ خۆیان بهێنن، چونکە هەژمارێکى تایبەتیان بۆ دروست دەکرێت و ژمارەى نهێنیان پێ دەدرێت بۆ بەکارهێنانى هەژمارەکە.

روونیشێکردووەتەوە، هەژمارەکە وەک پێگەیەکى تایبەت لە پۆرتاڵى کار دروست دەکرێت، تایبەت دەبێت بە کارخواز یان خاوەنکار، کە تێیدا زانیارییە کەسییەکان و پسپۆڕییەکانیان پڕدەکرێنەوە و دواتر لە رێگەیەوە چاودێریى هەلى کارەکان دەکرێت و یارمەتیدەر دەبێت لە گەیاندنت بەو کارەى خۆت ئارەزووی دەکەی.

دەشڵێت، دروستکردنی  هەژمارەکە بەخۆڕاییە و دواى ئەوەى رۆژى یەکشەممە رادەگەیەنرێ و لینکەکەى بڵاودەکرێتەوە، هەموو کەسێک لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ خۆى هەژماری تایبەت بەخۆی دروست بکات.