بەریتانیا دەستگیریکردووە
وردەکاری دەستگیر کردنی “گەورە قاچاخچی” کورد ئامانج حەسەن زادە
964+
ژووری هەواڵ
قاچاخچییەکی کورد لە بەریتانیا دەستگیر کرا کە سەدان كۆچبەری نایاسایی بە قاچاخ و لەڕێی بەلەمی بچوكەوە گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا، پۆلیسیش دەڵێت، دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
ئەمڕۆ هەینی 8.11.2024، ئاژانسی نیشتیمانی تاوانی بەریتانیا رایگەیاند، ئامانج حەسەن زادە “گەورە قاچاخچی”، کۆچبەری لە ئێرانەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بە قاچاخ گواستووەتەوە و بە تاوانبار ناسێنرا.
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، حەسەن زادەی 34 ساڵ، لە شارۆچكەی پریستن دەستگیركراوە و دوای دوو هەفتە لە دادگاییکردن، بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.
راشیگەیاندووە، حەسەن زادە لە مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی 2023 چەند جارێك و بە سەدان كۆچبەری كوردی لەڕێی بەلەمی بچوكەوە لە فەڕەنساوە بۆ ناو بەریتانیا گواستووەتەوە.
لە راگەیەندراوی ئاژانسەکەدا باس لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی حەسەن زادە کراوە و دەڵێت لە دانیشتنێکدا لە عێراق گۆرانییەک بە زمانی کوردی دەڵێنەوە، تێیدا تۆمەتبارەکە بە دەمانچەوە دەردەکەوێت و گۆرانیبێژەکە بە “باشترین قاچاخچی” وەسفیدەکات.