پۆترێتى ئاڤێستا خاپور

پەیکەرسازێکی هەڵەبجەیی لە ئەڵمانیا خەڵات دەکرێت

964+

ژوولی عەدنان

فوئادی پەیکەرساز هونەرمەندێکى هەڵەبجەیە و لە دووەمین فێستیڤاڵی هونەری عەفرین لە ئەڵمانیا خەڵآتی تایبەتى فێستیڤاڵەکەى بردەوە.

ئەم فێستیڤاڵە لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ئەنجام دراوە و هونەرمەندانی حەوت ووڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد (کوردستان، ئەڵمانیا، جۆرجیا، ئێران، میسر، فیلەنداو هۆڵەندا).

فوئاد عەبدوڵڵا ناسراو بە فوئادی پەیکەرساز لە هەڵەبجەوە بەشێوەی “ئۆنلاین بەشداری کردووە”.

فوئادى پەیکەرساز کە بە پۆترێتى ئاڤێستا خاپور بەشدارى کردووە، بە 964ـى وت،”لە باشوورى کوردستانەوە بەشدارى فێستیڤاڵەکەى کردووە و توانیویەتى خەڵاتى تایبەتى فێستیڤاڵەکە بباتەوە”.

وەک ئەوەى بە 964ـى وت،” پەیکەرەکەم لە پۆرسەلین درووستکردووە و بەرزیەکەی 60 سم”.

چێنەر؛ پەیکەرەکەی حەسەن زیرەکیش دەنەخشێنێ

چێنەر؛ پەیکەرەکەی حەسەن زیرەکیش دەنەخشێنێ

لە رانیە پەردە لەسەر پەیکەری سەرکەوتن هەڵدەدرێتەوە

لە رانیە پەردە لەسەر پەیکەری سەرکەوتن هەڵدەدرێتەوە