لەسەر رێگای تکریت - سامڕا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایکێک گیانی لەدەستدا؛ هاوسەر و شەش منداڵی برینداربوون

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگای تکریت – سامەڕا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، ژنێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای تکریت – سامەڕا، بارهەڵگرێکی دوو تەنی لە جۆری کیا  وەرگەڕاوە و دەستبەجێ ژنێکی تەمەن 40 ساڵ گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە لەگەڵ شەش کەسی دیکە برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن”.

“ئۆتۆمبێلەکە لە تکریتەوە ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ سامەڕا، بەڵام لەنێوان رێگاکە، بەهۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕاوە”، موئەیەد عەباس وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ لەبریندارەکان منداڵن و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تکریت کراون.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو وتیشی، بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکە لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە سەرکەوتوون و لەکاتی وەرگەڕاندا، سەرجەمیانی فڕیداوە.

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان