كارەبای پێنجوێن
ئەگەر محاویلەیەكیان تێكبچێت دانەیەكی دیكەیان نییە لە شوێنی دابنێن
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
بەهۆی هەورەبروسکەوە محاویلەی گەڕەکی ئەلیاسەفڕە لە پێنجوێن تەقیوە و بەهۆیەوە چەند فەرمانگەیەک و چەندین ماڵی ئەو ناوچەیە کارەبایان نییە، هۆبەی چاككردنەوەش دەڵێت محاویلەی نوێیان نییە بۆ شوێنی ئەوانەی تێكچوون.
بەهادین عەبدوڵا لێپرسراوی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای پێنجوێن بە 964ی وت، ماوەی سێ رۆژە تیمەکانیان لەو گەڕەکانە سەرقاڵی چارەسەری کێشەی تۆڕە کارەباییەکانن.
وتیشی دوێنێش بەهۆی هەورەبروسکەوە، محاویلەک تەقیوە و بەهۆیەوە چەند گەڕەکێک و فەرمانگەیەک بڕاوە و هیچ محاویلەیەکیش نییە بۆ ئەوەی بیگۆڕن.
باسی لەوەش کرد، تەواوی تۆڕی کارەبای قەزای پێنجوێن پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە تا تووشی ئەو کێشانە نەبن لە کاتی بڕانی کارەبادا.
هاوکات هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە پەیوەندیدان لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ساڵی رابردووش، زیاتر لە سێ جار محاویلەی گەڕەکی بەرکێوی قەزای پێنجوێن تەقی و دواجار محاویلەکیان بۆ گۆڕی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا