هەولێر

ڤیدیۆ: ژیانی ژێر سایەئ تەکنەلۆژیا کرایە کاریکاتێر

ئالان حەمەدەمین

لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولیر پێشانگەیەکی کاریکاتێری بە ناوی ژیان لە سەردەمى تەکنەلۆژیادا بۆ کارەکانی هونەرمەند جەبار سابیر کرایەوە و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەك نووسەر و هونەرمەند شریتی كردنەوەی پێشانگەكەیان پچڕاند.

جەبار سابیر بە 964ی وت، ” پێشانگەکە لە 50 تابلۆی جیاوز پێکدێت و ناوەڕۆکی تابلۆکان دەربارەی کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیایە بەسەر ژیانی مرۆڤەوە”

وتیشی، تابلۆکان کاری دەستین و هەندێکیان بەرنامەی فۆتۆشۆپی تێدا بەکارهاتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە تەکنەلۆژیا بە گشتی سوود و زیانی هەیە ”من هەوڵم داوە پەنجە بخەمە سەر لایەنە خراپەکان”

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان