گرافیکی نرخی نەوت. 964
هەڵبژاردنی ئەمریکایە
لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمریكا نرخی نەوتیش دابەزی
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە كاتێكدا هەڵبژاردنی گشتیی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و جیهان و بۆڕسەش چاوەڕێی ئەنجامەكان دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنێ نزیكەی 15 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 71.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش نزیكەی 15 سەنت دابەزی.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاریگەریی لەسەر جوڵەی بازاڕی وزە و جۆرێك لە چاوەڕوانی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە، ئەمە جگە لەوەی رەوشی ناسەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشێكە لە كاریگەرییەكانی سەر بازاڕی وزە.