شوێنی تایبه‌ت نییه‌ ‌دروستى بكات‌

هه‌نگه‌وانانى بیتوێن و پشده‌ر خۆیان سندوقى هه‌نگه‌كانیان دروستده‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌نگه‌وانان له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خۆیان سندوق بۆ هه‌نگه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن، چونكه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كه‌متر له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سندوقانه‌ى له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.

له‌ سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه‌ هیچ شوێنێكی تایبه‌ت نییه‌ سندوقى هه‌نگ دروست بكات، بۆیه‌ هه‌نگه‌وانان په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان دروستى ده‌كه‌ن.

ئه‌سعه‌د خدر، یه‌كێك له‌ هه‌نگه‌وانه‌كانى بنارى قه‌ندیله‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌و سندوقانه‌ى هه‌نگ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان 14 هه‌زار دیناره‌ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌نگه‌وانان زۆره‌.

وتیشی “پێداویستییه‌كانى دروستكردنى سندوق به‌ئاسانى به‌رده‌ست ده‌بێت و دروستكردنه‌كه‌شی ئاسانه‌ بۆیه‌ باشتره‌ هه‌ر هه‌نگه‌وانێك خۆى ئه‌و سندوقانه‌ دروست بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا له‌م وه‌رزه‌ زۆربه‌ى هه‌نگه‌وانان كگاتیى زۆریان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سندوق بۆخۆیان دروست بكه‌ن، چونكه‌ ده‌شڵێت “له‌ بیتوێن و پشده‌ر هیچ شوێنێكی تایبه‌ت نییه‌ بۆ دروستكردنى سندوقى هه‌نگ”.

به‌قسه‌ى ئه‌م هه‌نگه‌وانه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارساڵ ژماره‌یه‌كی زۆرى هه‌نگه‌ىوان روویان له‌ كڕینى سندوقى ئێرانى كردبوو، نرخى هه‌ر دانه‌یه‌كی گه‌یشتبووه‌ 30 هه‌زار دینار دواتر به‌ره‌و 22 هه‌زار ئینجا بووه‌وه‌ 15 هه‌زار دینار.

به‌شێك له‌ هه‌نگى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل به‌...

به‌شێك له‌ هه‌نگى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل به‌فر دایپۆشیون