پێشانگەیەك لە هەولێر

ژیان لە سەردەمی تەكنەلۆژیا كرایە كاریكاتێر

ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەند جەبار سابیر لە هەولێر پێشانگەیەكی كاریكاتێری لە ژێر ناونیشانی ژیان لە سەردەمى تەکنەلۆژیادا كردەوە.

پێشانگەكە ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 لە هۆڵی میدیا كرایەوە و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەك نووسەر و هونەرمەند شریتی كردنەوەی پێشانگەكەیان پچڕاند، وەك راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی پێكردووە.

پێشانگەكە كۆمەڵێك تابلۆی كاریكاتێریی هونەرمەند جەبار سابیری تێدا نمایش كراوە و گوزراشتن لە ژیانی لە سەردەمی تەكنەلۆژیادا.

بڕیارە پێشانگەكە چەند رۆژێك بەردەوام بێت.