179 پەرەى سپییە

بە کتێبێک گاڵتە بە کامالا هاریس دەکرێت

ژوورى هەواڵ

دەستکەوتەکانى کامالا هاریس وەک چوار ساڵى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا دەکرێت بە کتێب، بەڵام ناوەڕۆکەکەى پەڕەى سپییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى کە لەو ماوەیەدا کامالا هیچ دەستکەوت و پڕۆژەیەکى نەبووە.

کتێبەکە بە قەبارەى 179 لاپەڕەیە، ناونیشان و پێڕستەکانى نوسراوە، بەڵام کاتێک لاپەرەکان هەڵدەدەیتەوە هیچ نوسینێکى لەسەر نییە و تەنیا پەڕەى سپییە.

نوسەرى کتێبەکە، وەک گاڵتەکردن بە کامالا هاریس لە کاتى کەمپەینى بانگەشەى هەڵبژاردن ئەو کتێبەى نوسیووە و نرخەکەى 16 دۆلارە و نەیارانى کامالا دەیکڕن و بە دیارى پێشکەش بە یەکترى دەکەن.

کاتێک بەرگ و ناونیشانى کتێبەکە و ژمارەى پەڕەکانى دەبینى، وا هەست دەکەیت ئەو خانمە لە ماوەى چوار ساڵى وەک جێگرى سەرۆک دنیایەک دەستکەوتى هەبووە، بەڵام نوسەرى کتێبەکە پێمان دەڵێت، هاریس لە بوارى ئابورى و ئاسایش و کۆچبەران، هیچ دەستکەوت و پڕۆژەیەکى نەبووە و پەڕەى سپییە.