964 لە ئەمریكا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا وەك هەڵبژاردنی هیچ وڵاتێكی دیكە نییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژی پێنجی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و دەنگدەران بە شێوازی جیاجیا دەنگدەدەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە پرۆسەی هەڵبژاردن و رۆژی دەنگدان لە ئەمریكا، لە رۆژی دەنگدانی هیچ وڵاتێكی دیكە ناچێت.
توانا نەقی، نێردراوی تۆڕی 964 بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، لە واشنتنەوە وردەكاری سەیر لە بارەی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەخاتەڕوو، لەوانە كاتی كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان لە ویلایەتێك بۆ ویلایەتێكی دیكە و داخستنیشیان وەك یەك و لە یەك كاتدا نییە.
هەروەها بەشێكی ئەمریكییەكان لە ئێستاوە دەنگی خۆیان داوە و خەریكی ژیانی خۆیانن.
وردەكارییەكان زۆرن و لە ڤیدیۆكەدا دەتوانن گوێبیستی ببن.