وەزارەتی ناوخۆ
ئەوەی سیمكارتی تۆمارنەكراوی پێ بگیرێت سزای دارایی گەورە دەدرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەلایەن لیژنەکانیانەوە سزای ژمارەیەک فرۆشگا درا و داخران، كە سیمكارتی تۆمارنەكراویان دەفرۆشت، بەدواداچوونی رۆژانەش بەردەوامە، هەر سەرپێچیکارێکیش بەرامبەر هەر سیمکارتێکی دەست بەسەرداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 3.11.2024 بڵاویكردەوە، بریکارانی سەرەکی و لاوەکی فرۆشتنی سیمکارت پێویستە بە زووترین کات خۆیان لە “بەرێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان” تۆمار بکەن لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە.
وەزارەتەكە دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 31.10.2024 لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و حەوت کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت، بەمەبەستی خێراکردنی رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی سیمکارت لە دەرەوەی رێوشوێنی یاسایی تۆمارکردن، لیژنە تایبەتمەندەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردران، کە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر فرۆشگایەک بگرنەبەر کە سیمکارت دەفرۆشن بێ پرۆسەی تۆمارکردنی یاسایی.
وەزارەتەكە دەڵێت، لەمبارەیەوە سزای ژمارەیەک فرۆشگا دران و داخران و بەدواداچوونی رۆژانەش بەردەوامە.
“ئاگاداری هاوڵاتیان و فرۆشگا و بریکاری کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت دەکەین، کە فرۆشتنی سیمکارت لە بازاڕ بێ تۆمارکردن، دەرگاکردنەوە و دەرفەت دروستکردنە بۆ تاوانکاران تا بەو سیمکارتانە تاوان ئەنجام بدەن و هەوڵ بدەن خۆیان لە یاسا بشارنەوە، ئەمەش بەشداریکردنە لە تاوان و وەزارەتی ناوخۆ رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.
هەروەها دەڵێن، ئاگادارتان دەکەین کە رێوشوێنی یاسایی توند لەبەرامبەر هەر کەس و فرۆشگا و بریکارێک دەگیرێتە بەر، کە سیمکارت لە بازاڕ بفرۆشێ و تۆماریان نەکات بە ناوی کڕیارەوە.
بە گوێرەی بڕگەی دووەم لە مادەی شەش لە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (8) ی ساڵی (2021) ی هەموارکراو، سەرپێچیکار بەرامبەر هەر سیمکارتێکی دەستبەسەرداگیراو بڕی (سێ ملیۆن دینار) سزا دەدرێت.
وەزارەتەكە بریکارانی سەرەکی و لاوەکی فرۆشتنی سیمکارت ئاگاداردەكاتەوە، پێویستە بە زووترین کات خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتیی گشتی دیوان/ بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان تۆمار بکەن لە رێی پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە.
تا پرۆسەی تۆمارکردن تەواو دەبێت، پێویستە بریکارەکان سیمکارت بە گوێرەی سیستمی تۆمارکردن بفرۆشن، بە پێچەوانەوە فرۆشگاکانیان دادەخرێت، بە گوێرەی رێنمایی ئاماژەبۆکراوی سەرەوە پێبژاردنی دارایی دەدرێن، هەروەها کۆمپانیاکان مۆڵەتی بریکاردارێتیان لێ وەردەگرنەوە.
بریکارەکان لەم فۆرمە خۆتان تۆمار بکەن:
وەزارەتی ناوخۆ لە رێگە بازگەکانەوە رێگە لەهاتنی سیمکارتی قاچاغ دەگرێ
سیمکارت
شەش مانگە دەست بە پڕۆژەکە کراوە
ھێڵی ئینتەرنێتی نیشتمانی لە خورماتوو کارا دەکرێت
ئاسایشی نیشتمانی چوون بۆیان
زانیاری هەبووە ژمارەیەک چاکسازیی بە مۆبایل و سیمکارت تەنراون
له سهنتهرى ههولێر