ئەمڕۆ کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ

ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024- 2025) رادەگەیەندرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵا، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان، لە رێکەوتى 10.11.2024 دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.

“پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025)”، وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین راد...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنین