دیمه‌نێكی په‌تاته‌ى دهۆك كه ئاماده‌كراون بۆ هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتانى گه‌نداو... وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
هه‌نارده‌ى ئه‌وڕوپا و کەنداویشی به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌مساڵ دهۆك نزیكه‌ى 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى عێراق كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتو‌كاڵى بۆ بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ناردووه و هه‌نارده‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و کەنداو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى عێراقی كردووه بریتین له په‌تاته، پیاز، ته‌ماته و خه‌یار.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ تواندراوه بڕى 345 هه‌زار و 788 تۆن له‌م به‌رهه‌مه خۆماڵیانه هه‌نارده بكرێن.
وتیشی “هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان له رێكه‌وتى 1.1.2024 تاوه‌كو 31.10.2024ـه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵیانه‌ى پارساڵ هه‌نارده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپی و کەنداو كراون به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌مساڵیش هه‌نارده ده‌كرێنه‌وه، كه بریتین له‌و سماق، برنج، مازوو و په‌تاته.