دوزخورماتوو
لە بازگەیەک دوو ئۆتۆمبێلى پڕ لە مەشروب دەستیان بەسەرداگیرا
964+
سیروان خورشید _ خورماتوو
لە بازگەیەکى باشوورى دوزخورماتوو، دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا کە پڕبوون لە مەشروب، بە وتەى پۆلیس، لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا مەشروبەکەیان شاردبووەوە.
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە964ـی وت،” هێزەکانمان لە بازگەى سلیمان بەگ لە سنوورى خورماتوو، گومانیان لە دوو ئۆتۆمبێل هەبووە بۆیە پشکنینیان بۆ کردوون”.
وەک باسى دەکات، دواى پشکنین دەرکەوتووە کە بڕێکى زۆر کحول و مەشروبیان پێبووە و لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان شاردبوویانەوە کە لە هەولێرەوە هێنابوویان و دەیانویست بیبەن بۆ بەغدا.
دەشڵێت: دەستمان بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلە و مادە کحولییەکانیشدا گرت و شۆفێرەکانیشمان دەستگیرکرد و رەوانەى بنکەى پۆلیسى برایەتیمان کردن بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن.
پێداچوونەوە: ژوولى عەدنان