لە ترسی لافاو

شارەوانیی دارەتوو “پێش تا بەڕەیان بە خۆداداوە”

964+

ژوولی عەدنان

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دارەتوو بە بەردەوامی رێرەوی ئاوی باران پاک دەکەنەوە، ئەمەش وەک پێشگرتن لە هەر ئەگەرێکی لافاو.

چەند رۆژیکە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت کە بارانێکی بە خوڕ بەڕێوەیە و بارانەکەش دەستی پێکرد، ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە، هەر بۆیە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دارەتوو، هەر زوو کەوتنە خۆیان و دەستیانکرد بە پاککردنەوەی رێڕەوی ئاوی باران و ئاوەڕۆی ناحیەکە.

رەوەند قادر سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو بە 964 ی وت، “تیمەکانمان بە بەردەوامی کاردەکەن و نزیکەی مانگێکە سەرقاڵی دروستکردنی رێڕەوی تازە و پاککردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوی سروشتی و مەنهۆڵە کۆنەکانن، ئەمساڵ مەترسی دروستبوونی لافاو کەمبووەتەوە”.

وتیشی، تیمی ئێشکگری شەوانیشیان بە بەردەوامی ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتی هاوڵاتیان .

دوو ساڵ لەمەوبەر ناحیەی دارەتوو تووشی لافاوێكی گەورە بوو، ئەمەش بەهۆی گیرانی رێڕەوی سروشتیی ئاوی بارانی ناوچەکە بوو، كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و زەرەر و زیانێكی زۆری بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گەیاند.

هێشتا باران نەباریووە هەولێر رووبەرووى لافاو دەبێتەوە

هێشتا باران نەباریووە هەولێر رووبەرووى لافاو دەبێتەوە