"لە مارکێتەکە دەرچووین و بینیمان گولـلەتۆپێک کەوتووەتە ناو ماڵەکان"

گوللەتۆپێک لە ناو گوندی بازێ کەوتەخوارەوە

+964

هیڤی دێوالی- دهۆک

گولـلەتۆپێک لە سەنتەری گوندی بازێ لە سنووری ناحیەی کانیاسێ لە قەزای ئامێدی، ئەم ئێوارە لە ناو گوندەكە كەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبوو.

ئەیاد بەرواری، دوکاندارێکی گوندی بازێیە و بە 964ـی وت، “لەناو مارکێت بووین و چەند هاوڵاتییەکی گوندەکە خەریکی کڕینی شت بوون گوێمان لە دەنگێکی زۆر بەرز بوو و لە مارکێتەکە دەرچووین و بینیمان گولـلەتۆپێک لە ناو گوندی بازێ کەوتەخوارەوە”.

وتیشی، بەردەوام شەڕ نێوان پەکەکە و تورکیا لە دەوروبەری گوندەکە هەیە، بەڵام ئەمجارە گولـلەتۆپەکە کەوتە ناو گوندەکە، ژمارەیەک خێزان پێش چەند مانگ گوندەکەیان بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا نزیکەی 15 بۆ 20 خێزان لەوێ نیشتەجێن.

بەپێی ئامارێکی قایمقامی قەزای ئامێدی، لە سنووری قەزاکەدا 358 گوند هەن، لەو ژمارەیەشدا 201 گوندیان چوڵکراون.

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا