دوو کەسیش بریندارن
لە شارەزوور ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەست دا
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە دەروازەی ناحیەی زەڕایەن ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەست دا، دوو کەسیش برینداربوون کە سەرجەمیان دانیشتوی قەزای شارەزوورن
کەمال محەمەد، لە راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ، بە 964ـی راگەیاند، “کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک لە دەروازەی ناحیەی زەڕایەن نزیک مزگەوتی دەروازە، سێ گەنج گەیەندرانە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو.
دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون و تەرمی هاوڵاتییەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
بە وتەی کەمال محەمەد، “هاوڵاتییەکان سەرجەمیان دانیشتوی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەنن”.
پێداچوونەوە: هاوبەش