لە سیمینارێکدا

مامۆستایان و قوتابیانی سۆران فێری خۆڕزگارکردن لە رووداوە نەخوازراوەکان دەکرێن

شۆڕش قادری

بەرگری شارستانی سۆران مامۆستایان و قوتابیان فێری خۆڕزگارکردن لە رووداوە کتوپڕ و نەخوازراوەکان دەکات.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ” لەسەر داواکاری قوتابخانەی دواناوەندی دووبانی کچان لە سۆران سیمینارێک بە ناونیشانی (خۆپارێزی لە رووداوەکانی بەرگری شارستانی و چۆنیەتی خۆ رزگاکرکردن  و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو رووداوانەی کە لە سەرەتای روودانن) بەڕێوەچووە”.

“لە سیمینارەکەدا سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی دواناوەندی دووبانی کچان بەشداربوون و فێری رێکارەکانی خۆ دەربازکردن لە رووداوە کتوپڕ و نەخوازراوەکان کران”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژی بەوەشکرد، ئەو جۆرە سیمینارانە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان و لە قوتابخانەکانی دیکەی سۆرانیش ئەنجامی دەدەن.