لە چەمچەماڵ

ئیڤێنتێک بۆ هۆشیاری خانمان لەسەر نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

دوو رۆژی تر ئیڤێنتێکی تایبەت بە هۆشیاری خانمان لەسەر نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024  سەردانی بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵمان کرد و تیمەکانی نۆژەنکردنەوەی فەرمانگەکە و هۆڵی رۆشنبیریمان بەسەرکردووەتەوە”.

“نۆژەنکردنەوەی بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ و تەختەی شانۆی هۆڵەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئیڤێنتێکی تایبەت بە هۆشیاری خانمان لەسەر نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 31.10.2024  لە چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت”، رەمک رەمەزان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیڤێنتەکە بۆ هەمووانە و خانمان لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە دەتوانن بەشداری تێدا بکەن.

لە 10 مانگی ئەمساڵدا 479 کەس تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

لە 10 مانگی ئەمساڵدا 479 کەس تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمار...

لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمارکراوە