کەشەکە پایزییە

خەڵک چاوەڕێى بارانە کەچى پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و چاوەڕێى باران بارینش ناکرێت لەم یەک دوو رۆژەدا.

بەشى پێشبینییەکان لە کەشناسى هەرێم لەبارەى کەشى ئەمڕۆوە بڵاوى کردەوە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە لەتۆمار کراوەکانى دوێنێ.

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ سێشەممەش، کەشناسى دەڵێت: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت  و پلەکانى گەرماش وەک ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى

سۆران : 24 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

سەرەتاى مانگى 11 بارانى باش دەبارێت

سەرەتاى مانگى 11 بارانى باش دەبارێت