بەرز بووەتەوە

نرخی کارەباى مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا

964+

ژووری هەواڵ

نرخی کارەباى مۆلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ مانگی 10 دیاریکرا و نرخی کیلۆواتێک بەراورد بە مانگی پێشتر حەوت دینار زیادیکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27.10.2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبووەوە و نرخی کیلۆواتێک کارەبا بە 260 دینار بۆ مانگی 10 دیاریکرا.

“بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە (تشرینی یەكەم) بریتییە لە (260) دینار”، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

بۆ مانگی پێشتر نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 253 دینار بوو.

کارەبای سلێمانی راشیگەیاند، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

چیتر پێوەری کارکردن لەمۆلیدە ئەھلییەکانی خورماتوو بەک...

چیتر پێوەری کارکردن لەمۆلیدە ئەھلییەکانی خورماتوو بەکارناھێنرێت