دیناری عێراقی. وینە :964
"یەکشەممە و دووشەممە"
هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست موچەی مانگی نۆ وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی مامۆستایانی گرێبەستی ئاگادارکردووەتەوە کە هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم پەروەردەکان موچەی مانگی نۆیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، بڕیارە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.
سەبارەت بە شایستەی دارایی ئەو مامۆستایانە بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت، وەزارەتی دارایی پێیانی راگەیاندووە كە شایستە ئەو دوو مانگەیان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ خەرجدەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانهبێژ له ههرێمی كوردستاندا كه بڕیاری بهگرێبهستبوونیان بۆ دهرچووه، 38 هەزار مامۆستایه، بهپێی بڕیارەكەی ئهنجومهنى وهزیرانیش ئهو موچهیهى له مانگی 10ـەوە وهریدهگرن 400 ههزار دینارە و بهپێی بڕوانهمهكانیشان دهبێته 500 هەزار دینار.
زانکۆی گەرمیان ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە
مامۆستایان
بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست
ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردە و خوێندنی باڵا موچە وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووری
موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دێتە دابەشكردن
دروستکردنی کۆدی UPN دەرفەتەکەیە
"مامۆستایانی گرێبەست دەرفەتی دامەزراندنی هەمیشەیییان بۆ رەخساوە"
فەرمانبەرەکان دوو موچە وەردەگرن