لیستەکە ببینە و ناوی خۆت بدۆزەرەوە

زانکۆی گەرمیان ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە

شۆڕش قادری

زانکۆی گەرمیان لیستی ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا، لە کاتی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان، ئاگاداریان دەکاتەوە.

ئەمشەو دووشەممە 21.10.2024 زانکۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “پاڵپشت بە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (13338) لە (2.10.2024) و فەرمانی وەزاری ژمارە (2367) لە (6.10.2024) و رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی ناوی پەسەندکراوی وانەبێژانی زانکۆی گەرمیان بڵاودەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر وانەبێژان لە کات و بەرواری دەستکردن بە رێکارەکانی مامەڵەی کارگێڕیی دامەزراندن / گرێبەست ئاگادار دەکاتەوە.

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لێرە بکە.

رۆژى 2.10.2024، بڕیارى فەرمى بۆ بەگرێبەستکردنى فەرمانبەران درا و بەم بڕیارەی حكومەتی هەرێم، چوار هەزار و 101 وانەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوودمەند دەبن.