بەشی مەمۆگرام كرایەوە

ژنانی سۆران خۆتان لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزن و پشكنین بكەن

ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ یەكەمجار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بە فەرمی کرایەوە.

رێوڕەسمی كردنەوەی بەشەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024 لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری بە فەرمی کرایەوە.

بە راگەیاندراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە رۆژانە پشکنین ئەنجام دەدەن و دوای دەستنیشانکردنی هەر حاڵەتێک، رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردن.

هەروەها داوا لە ژنان ناوچەی ئیدارەی سۆران كرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشوەختەی نەخۆشییەکە، سەردانی بەشی مەمۆگرام بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنین.