باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر _ وێنە: 964
"بەشێوەی دەوامی بەردەوام"
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەدوای دیزاینەردا دەگەڕێت
964+
ژووری هەواڵ
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەدوای دیزاینەری وێنە و ڤیدیۆدا دەگەڕێت و داوا دەکات هەرکەس شارەزایی هەیە سیڤیەکەی بنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند، پێویستی بە کارمەندێکی دیزاینەر هەیە “بەشێوەی دەوامی بەردەوام”.
مەرجەکان بۆ ئەو هەلی کارە ئەوەیە کە خوازیار شارەزایی تەواوی لە پڕۆگرامەکانی دیزاین کردن هەبێت (ڤیدیۆ و وێنە) و فەرمانبەری هیچ دام و دەزگایەکی حکومی نەبێت.
دەتوانن نمونەی کارەکانتان و سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected] یان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی کارگێڕی بکەن.
یاخود پەیوەندی بکەن بە ژمارە واتسئەپی: 07501001332