باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بۆ گرێبەستکردنەکەیە
خوێندنی باڵا لیژنەیەکی بۆ وردبینیکردن لە ناوی وانەبێژان پێکهێنا
ژووری هەواڵ
وەزیرى خوێندنى باڵا لێژنەیەک بۆ پێداچونەوەو وردبینیکردن لە ناوى مامۆستایانى وانەبێژ پێکدەهێنێت و ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت کە بۆ گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەرچووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لیژنە باڵایە وردبینى و پێداچونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە رەزامەندى دارایی بۆ بەگرێبەست بونیان دەرچوە.
لیژنەکە لە راستی و دروستی ناوی وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەکۆڵێتەوە بەمەبەستی ئەوەی، “بە بێ جیاوازى و لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا سەرجەم وانەبێژانى سودمەند بگەن بە مافى ئاسایی و یاسایی خۆیان کە ئەویش دەرچونى فەرمانى بە گرێبەست بونیانە”.
رۆژى 2.10.2024، بڕیارى فەرمى بۆ بەگرێبەستکردنى فەرمانبەران درا و بەم بڕیارەی حكومەتی هەرێم، چوار هەزار و 101 وانەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوودمەند دەبن.