دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

بەشێکی تر لە مووچەی مانگی نۆ خرایە سەر هەژماری من

شۆڕش قادری

دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و بەشێکی تر لە مووچەی مانگی نۆ خرایە سەر هەژماری من.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.10.2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “مووچەی مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەژماری من و ئەمڕۆ بێ کێشە مووچەکانیان رادەکێشن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە و چوارشەممەش کورتەنامە دەگات بە مووچەخۆرانی دیکە و مووچەکانیان بەردەست دەبێت بۆ راکێشان.

رۆژی پێنجشەممە 17.10.2024 وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی بڵاوکردەوە و لە رۆژانی پشووی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیش، دابەشکردنی مووچە هەر بەردەوام بوو.