کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم – وێنە؛ ئەرشیف
کاریگەرى لەسەر کارەبا دەبێت
بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر وەستا
وریا فەتاح
بەهۆى هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بەشێوەیەکى کاتى راگیرا.
وتەبێژى کۆمپانیاى دانە گاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە لەبەر بوونى هەڕەشەى باوەڕپێکراو لەسەر ئاسایش و توندبوونەوەى دۆخى ناوچەکە، هەموو دامەزراوە سەرەکییەکانى بەرهەمهێنانى غازى کۆرمۆر، بەشێوەیەکى کاتى داخراون.
دەشڵێت: چاودیریکردنى دۆخەکە بەردەوامە بە هاوکارى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەروەها لەگەڵ حکومەتى عێراق.
راگرتنى بەرهەمهێنانى غازى کۆرمۆر کاریگەرى لەسەر کارەبا دەبێت و پێدەچێت لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا، کارەباى ماڵان بەرەو کەمبوونەوە بچێت.