لە ئەمەریکا
فەتحوڵا گولەن کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
میدیاکانى تورکیا پاڵپشت بە تویتێکى کوڕەزاکەى، مردنى فەتحوڵا گولەن رابەری بزووتنەوەی خزمەتیان راگەیاند.
گولەن کە تەمەنى 83 ساڵە، بەپێى میدیا تورکییەکان بێت دووێنێ یەکشەممە لە نەخۆشخانەیەکى ئەمەریکا، گیانى لەدەستداوە.
فەتحوڵا گولەن، کەسایەتییەکى ئاینى و نیمچە سیاسى تورکیا بوو کە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کودەتاکەى ساڵى 2016 تۆمەتبار کرابوو و بەو هۆیەوە نەیدەتوانى بگەڕێتەوە تورکیا و لە ئەمەریکا مابووەوە.
فەتحوڵا گولەن لە دایکبوونى 27ـى نیسانى 1941 بوو و بە نەتەوە تورک بوو.