دیمەنێکی تیمەکەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ەارێزگەری هەولێر... وێنە؛ پارێزگاری هەولێر.
ئێستا له هه‌ولێرن
تیمێكى په‌رله‌مانى عێراق چاودێریى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم ده‌كه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان چاودێریكردنى پڕۆرژهى هه‌ڵبژاردنى په‌ره‌لمانى كوردستانه,
پارێزگارى هەولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ لهبنكهیهكى ده‌نگدان لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق کۆبووەته‌وه، كه وه‌كو تیمی چاودێرانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێرى پایتەختن.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەوەکرایەوە کە پرۆسه‌كه به ئازادانە و بەبێ کێشە و بە رێکخستنێکى زۆرباش و ئارام و شەفافیەت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستا هیچ تێبینییەک نەكراوە.
ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تا شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.