دووەم جارە بەشداریی دەنگدان دەکات

گەنجێک: کەسێک هەڵبژێرن کە شایەن بێت

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

گەنجەکان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی دەکەن لە پڕۆسەی دەنگدان و هەستێکی خۆشیان هەیە.

ساریا عومەر یەکێکە لەو گەنجانە دووەم جاریەتی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان دەکات و قسەی بۆ 964 کرد، “هەستێکی خۆشە بۆ من و هەموو گەنجان دەتوانن بەشداریی ئەم پڕۆسەیە بکەن”.

دەشڵێت، هیوادارم کەسێک هەڵبژێرن بەڕاستی شایەن بێت ئەم وڵاتە بەڕێوەببات و ژیانی گەنجانیش بەرەو پێشەوە ببات.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تا شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"بردنە ژوورەوەى مۆبایل بەراورد بە دەنگدانى تایبەت کەمى کردووە"