قامیشلۆ:

بە ئاڵاى کوردستانەوە لە چاوەڕوانى گەیشتنى هێزەکانى ئاسایشى سووریادا وەستاونلا

ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان

بڕیارە کەمێکى تر، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا بگەنە قامیشلۆ، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر، ئاڵاى کوردستانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەستووە و چاوەڕێى گەیشتنى هێزەکەن.

لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان هەسەدە و دیمەشق، بڕیارە کەمێکى تر 100 بۆ 125 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، بگەنە قامیشلۆ.

جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە، بە رێکارێکى ئەمنى توندا تێدەپەڕێت و لە قامیشلۆ قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندراوە.

تیمى 964 لە دەروازەى شارەکەن و چاوەڕێى گەیشتنى هێزەکانى ئاسایشى سوریان.

بەپێى ئەو دیمەنانەى تیمەکە تۆماریانکردووە، هێزەکانى ئاسایشى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر، بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان لە ئۆتۆمبێلەکانیان، لە چاوەڕێى گەیشتنى هێزەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح