بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدات
“بە پەرۆش بووم بۆ ئەو رۆژە”
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
چیناس محەمەد 18 ساڵى تێپەڕاندووە و یەکەمجارییەتى بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردن دەکات، وەکخۆى دەڵێت،”بە پەرۆش بووم بۆ گەیشتنم بەو رۆژە.
وەک ئەوەى چیناس باسى دەکات، زۆر دڵخۆشە بەوەى بەرجەستەى مافى دەنگدانى کردووە.
دەشڵێت: پڕۆسەکە زۆر باش بەڕێوە دەچێت و بە زوویى دەنگى داوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح