کارمەندێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکاتی راییکردنی کارەکەی.
ئەگەر رێگەیان نەدا تەلەفۆن بکەن
“پێویستە خاوەن كارەكان رێگە بە كارمەندانیان بدەن بچن بۆ دەنگدان”
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەى ئەمنیى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا ئاگاداری خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتیى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەكاتەوە، سبەی بۆ دوو كاتژمێر رێگە بە كارمەند و كرێكارەكانیان بدەن بەشداریی دەنگدان بكەن.
داواش لە كرێكار و كارمەندان دەكەن، ئەگەر خاوەن كار رێگەی پێنەدان، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07504630101بكەن
راگەیاندراوی لیژنەكە بەم جۆرەیە:
بڕیارماندا سەرجەم کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان، تاکو لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداربن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگ بدەن، سەرجەم رێگاکان و بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش کراوەیە و هاتوچۆى هاوڵاتیانیش بە ئۆتۆمبێل لە ناوشار و قەزا و ناحیەکان ئاساییە و رێگەپێدراوە.
ئاگاداری سەرجەم کارمەند و کرێکارانی کۆمپانیاکانیش دەکەینەوە، هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەک رێگەی پێنەدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن، موقدەم شڤان ( 07504630101).
ئومێد خۆشناو
سەرۆکی لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێڕ