دهۆک

چایخانەیەک بێ بەرامبەر نانى بەیانى بە هێزە ئەمنییەکان دەدات

هێڤی دیوالی

چایخانەییەی شەهیدان لە بازاڕی دهۆک، بۆ ئەمڕۆ خواردنی نانی بەیانی بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى کرد بە بەبێ بەرامبەر و تا ئێستا نزیکەی 500 کەس نانی بەیانیان لەوێ خواردووە.

لە چایخانەکەدا کە وێنەى سەدان شەهید و کەسایەتى و پێشمەرگە هەڵواسراوە، مەتین دۆسکى کە خاوەنى چایخانەکەیە بۆ 964 قسەى کرد و وتى، کوڕى شەهیدێک پارەى سەرجەم ئەو کەسانەى دابینکردووە کە ئەمڕۆ لەو چایخانەیە نانى بەیانى دەخۆن و پێشتریش دەرگاى چایخانەکەمان بۆ پێشمەرگەکان کراوە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح