نۆ ملیار دینار لای حکومەت ماوە

رێگای خێرای باشماخ- پێنجوێن کرایەوە

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

دوای دە ساڵ کارکردن ئەمڕۆ رێگای خێرای باشماخ کرایەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاری بهێنن.

ئەندازیار محەمەد ئەرستو ئەندازیاری پرۆژەکە بە 964ی راگەیاند، تێچووی پرۆژەکە زیاتر لە 33 ملیار دینار بووە و چەند بەشێکی دیکەی پرۆژەکە ماوە تا تەواو بکرێت.

وتیشی، پرۆژەکە رێگایەکی دوو سایدە و دوو یەکتربڕی تێدایە، لە ماوەی دە ساڵی کارکردندا چەندین جار وەستاوە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست.

وتیشی، بڕی نۆ ملیار دیناریان لای حکومەت ماوە و ئەگەر وەری بگرن ئەوا چینی سێيەمی قیر و گاردرێلی قەراغ شەقامەکانی پێدەکەن.

ماوەی 10 ساڵە کار دەکرێت لە پرۆژەکە و شۆفێرانیش رێگایەکی دیکەیان بەکاردەهێنا، کە قیرەکەی هەڵکەندرابوو.

پڕۆژەکە دەروازەی نێودەوڵەتدی باشماخ بە رێگای سلێمانی و قەزای پێنجوێن و دەروازەی سەیرانبەن و ناحیەی گەرمک دەبەستێتەوە و درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگ...

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگۆڕ کراوە