لایەنە خزمەتگوزارییەكان بەردەست دەبن

لە رۆژانی سەرژمێریدا هاتوچۆ لە مەرزی باشماخ ئاسایی دەبێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لە رۆژانی سەرژمێریی گشتیدا هاتوچۆ لە مەرزەكەدا ئاسایی دەبێت.

مەریوان كەریم بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەكە بە 964ی راگەیاند، لە رۆژانی 20 تا 24ی ئەم مانگە و لە رۆژانی سەرژمێریی گشتیدا، هاتوچۆ لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاسایی دەبێت و سەرجەم فەرمانگەکان لە ئەرکدا دەبن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.

رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمەش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندراوە، بەڵام هاتوچۆی دەروازەكان و فڕۆكەخانەكان ئاسایی دەبێت.