دۆستى کوردە
مەزڵوم عەبدى و لیندسى گراهام کۆبوونەوە
وریا فەتاح
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میونشن لەگەڵ وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی لیندسی گراهام کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە پەراوێزى کۆنگرەى ئاسایشى میونجە کە سەرکردە و بڕیار بەدەستى ژمارەیەکى زۆر وڵات، بەشدارن.
کۆبوونەوەکەى شاندى رۆژئاواو وەفدەکەى کۆنگرێس دواى ئەوەهات کە هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لە میونخ لەگەڵ لیندزی گراهام و چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەو وێنەیان پێکەوە گرت.
گراهام ئەو سیناتۆرە ئەمەریکییەیە کە یاسای پاراستنی کوردی پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمەریکا کردو سەرسەختانە داکۆکی لە کورد دەکات.
ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە هات کە بارودۆخی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە شاری کۆبانی، بەهۆی گەمارۆوە گەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار و مەترسی کارەساتی مرۆیی لێ دەکرا.
پڕۆژەیاساکەی لیندزی گراهام دەیەوێت پارێزگاریی یاسایی و ئاسایش بۆ کوردانی رۆژئاوا دابین بکات و رێگری لەو گەمارۆ و هێرشانە بگرێت کە ئێستا بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.