پێنج تیمی جیاواز به‌دواى “ئه‌یوب”دا ده‌گه‌ڕێن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هەولێر
بۆ چاره‌نووسى ئه‌و مێردمنداڵه‌ى كه ماوه‌ى هه‌شت رۆژه ونبووه، سه‌رۆكى حكومه‌ت هاته‌سه‌رخه‌ت و پێنج تیمی جیاوازیش به‌دواى چاره‌نووسیدا ده‌گه‌ڕێن، كه له‌ناویاندا تیمی فڕۆكه‌وانى هه‌یه.
بووه هه‌شته‌مین رۆژ، چاره‌نووسى ئه‌یوب ئه‌حمه‌د، مێردمنداڵە ته‌مه‌ن 13 ساڵییەکەی ناحیەی کەسنەزانی هەولێر، نادیاره و تادێت فشاره‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌دواداچوونى چاره‌نووسی ئه‌و مێردمنداڵه زیاتر ده‌بن.
به پێی هه‌واڵێك كه له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكى پارێزگارى هەولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئومێد خۆشناو پوختەیەکى لە بارەى هەوڵەکانى گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە، پێشکەش بە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و دڵنیای کردەوە هەموو هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە،
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه هەڵمەتى گەڕانى تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمەکانى فڕۆکەوانى، پۆلیسى ناوچەکە) بەدوایدا بەردەوامە.
ده‌شڵێت، نووسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندییان بە بنەماڵەى منداڵەکە کردووە، پشتیوانیی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان پێڕاگەیاندوون و جەختیان لەوە کردووەتەوە هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانیان لە پێناو دۆزینەوەى ئەو منداڵە.
به‌قسه‌ى ئەحمەد، باوکی ئەیوب، كه پێشتر بە رۆژنامەنووسانی وتبوو، کوڕەکەی “پەرکەم”ی لەگەڵدایە، ئەوە جۆرە نەخۆشییەکە کە مرۆڤ لە هۆشی خۆی دەچێت و ئاگای لە هیچ نامێنێت.