یه‌كێك له دوو پێشمەرگە برینداره‌كه‌ى چیای مامەڕووت گه‌یه‌نرایه هه‌ولێر
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هه‌وره‌برووسكه‌وه له‌سه‌ر چیاى مامه‌ڕووتی سنوورى چۆمان دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون ، یه‌كێك له برینداره‌كان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و دووه‌میشان ره‌وانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر كرا.
شاخه‌وان حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرێ، به تۆڕى964ى راگه‌یاند ” یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كان، به‌هۆى باشبوونى ته‌ندروستییه‌كه‌ى هه‌ر له سۆرانه‌وه ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرایه‌وه، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستى پێشمه‌رگه برینداره‌كه‌ى دووه‌میان، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كرا”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، ته‌ندروستى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش به‌ره‌و باشبوون ده‌چێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زارەتى پێشمه‌رگه خۆى هاتووه‌تە سه‌رخه‌ت و له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و رووداوه و ته‌ندرستی پێشمه‌رگه برینداره‌كانى كردووه.
شه‌وى دووشه‌ممه 30ى كانوونى دووه‌مى 2023، لە چیای مامەڕووت لە سنوری ناحیه‌ی قەسرێی سەر شارۆچکەی چۆمان، هەورە بروسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا و بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، دوو پێشمەرگە برینداره‌كه بە ناوی هەریوان سەلمان و ڤەهێڵ سەلیم، خەڵکی سنووری پارێزگاى دهۆکن و دەوامیان لە چیای مامەڕووتە