تۆزوباى لەگەڵ دەبێت

باران دەبارێت بە هەورە تریشقەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم بێت، لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و تۆزێکى سوکیش لە ناوچەکان بەرز دەبێتەوە، بەڵام سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.

وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان و پلەکانى گەرماش نزم دەبنەوە.

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ پێنجشەممەوە ئاشکراى کردووە کە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەسنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەتایبەتی  و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران و هەورە تریشقەی پچر پچر دەبێت لەنێوان کاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 33  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى

دهۆک: 31 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 30  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20  پلەى سیلیزى

سۆران :  31  پلەى سیلیزى

گەرمیان:   36  پلەى سیلیزى

لە عێراقیش لەگەڵ دابەزینى پلەکانى گەرما، کەشناسى پێشبینى کردووە کە تۆزوخۆڵێکى زۆر هەستى پێبکرێت بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور.

لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت

لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت