مەچن بۆ بایۆمەتری

پەروەردەی رانیە ئاگاداری وانەبێژە بەگرێبەستبووەکان دەکاتەوە

ژێوار خدر

مامۆستایانی وانەبێژی بەگرێبەستبوو ئەم چەند رۆژە سەردانی بانک مەکەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە مامەڵەکانتان بۆ ئەنجام نادەن.

پەروەردەی رانیە ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024، ئاگاداری ئەو مامۆستایانەی کردەوە کە وانەبێژن و کراون بە گرێبەست، سەردانی بانک نەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام نادەن.

دەشڵیت، دوای هەڵبژاردن کارەکان ئاسایی دەبنەوە و دەتوانن ئەوکاتە سەردانی بانک بکەن و بایۆمەتریەکانیان ئەنجام بدەن.