جۆ بایدن: ئۆتۆمبێلی كارەبایی بكڕن

+964
بڵند عوسمان- هەولێر


كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا لەنێو ئۆتۆمبێلێكی كارەبایدا دەركەوت و دەڵێت وڵاتەكەمان بەرەو بەئەلیكترۆنی بوون هەنگاو دەنێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كەمێك پێش ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خۆی بڵاو كردوەتەوە بە زەردەخەنەوە نووسیویەتی:” ئای خوایە گیان وا وڵاتەكەمان بەرەو ئۆتۆمبێلی ئەمریكی ئەلیكترۆنی هەنگاو دەنێت، ئێستا تۆ دەتوانیت، لە ڕێگەی تاكس تیتەوە ، بە 7 هەزار و 500دۆلار ببیتە خاوەنی یەكێك لە ئۆتۆمبیلە ئەلیكترۆنییە بەهێز و چاكەكان.

ئۆتۆمبێلەكە رەنگی سپییە، لە دۆری هامەر ئیڤی شانسی بەرز و چوار دەرگەی هەیە، ئۆتۆمبێلەكە بەرهەمی كۆمپانیای جەنراڵ مۆتۆڕزە، كە ئۆتۆمبێلی جی ئێم سی و كادیلاك بەرهەم دەهێنێت و ئەم جۆرەیان بە تەواوی ئەلیكترۆنییە.

لە ئەمریكا چەندان كۆمپانیای گەورەی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل سەرقاڵی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایین و كۆمپانیای تێسلا لە پێشەنگی هەموو كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەباییدایە لە ئەمریكا، كە ساڵی 2003 دەست بەدروستكردنی كرا.