لە پێنج رۆژدا سێ لیست راگەیاندراوە

100 خێزانی دیكە قەرەبووی ماددەی 140 وەردەگرن

964+

فه‌رهاد جه‌سه‌ن

نووسینگەی کەرکوکی ماددەی 140 له‌ ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا سێیه‌م لیستى قه‌ره‌بوووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى راگه‌یاند و داوایان لێده‌كەن سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانیان.

نووسینگەكە رۆژى 9.10.2024 لیستێك و دوو رۆژ دواى ئه‌م رێكەوتەش، لیستێكی دیكه‌ و ئه‌مڕۆش سێیه‌مین لیستى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موویان قه‌ره‌بووى 300 خێزان ده‌كرێته‌وه‌.

نووسینگه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و 100 خێزانەى ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ى 15.10.2024 سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان و داواشی كردووه‌ بەڵگەنامە ئەسڵییەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان له‌گه‌ڵ دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە لەگەڵ خۆیان بهێنن .

پێشتر، کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاندبوو، ئه‌و خێزانانه‌ى سوودمه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌بن پێویسته‌ پێشتر سه‌ردانى ئۆفیسه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ى لیسته‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

هەروەکو پێشتر دابەشکراوە، هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت و ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس ئاوارە و دەربەدەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.

دابەشکردنی چەکی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر 475 خێزاندا دەست...

دابەشکردنی چەکی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر 475 خێزاندا دەستیپێکرد