ئەمڕۆ زێڕ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
دۆلار روولە دابەزینە
زێڕ هەر لە بەرزیدایە
وریا فەتاح
لەگەڵ هەفتەیەکى نوێى بازاڕى جیهانى زێڕ، نرخەکەى بەرزە و هەر بە بەرزى مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024، یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2664 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، هەر 100 دۆلارێکیش بە 153 هەزار دینارە.
سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 668 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 612 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 585 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 500 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.