بۆ سەلامەتی شۆفێران

بەربەستی ئاسنین بۆ رێگای بانی مەقان دادەنرێت

توانا نەقی

بەربەستی ئاسنین (گاردرێڵ) بە درێژایی کیلۆمەترێک بۆ رێگای بانی مەقان لە چەمچەماڵ دادەنرێت بەهۆکاری سەلامەتی گیانی شۆفێران.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ، بە گوژمەی 70 ملیۆن دینار بەربەستی ئاسنین بۆ رێگای بانی مەقان بەدرێژی یەک کیلۆمەتر دادەنرێت.

دەشڵێت، گاردرێڵەکان لە سایدی بانی مەقان بۆ چەمچەماڵ دادەنرێت و ئەو شوێنە پێویستی بەو بەربەستە ئاسنینە هەیە و بۆ ئەوەی شۆفێران ئەگەر رۆشتنە سەر خۆڵ و نەکەونە خوارەوە و وەرنەگەڕێن.