964+
پێچەوانەى هەفتەى رابردوو
نرخى نەوت دابەزى
وریا فەتاح
پێچەوانەى هەفتەى رابردوو، نرخى نەوت لەسەرەتاى ئەم هەفتەیە بە دابەزین دەستى پێکرد.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 78 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێو دەکرێت و بەڕێژەى 0.94 سەنت دابەزیوە، هاوكات بهرمیلێك نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئهمریكا بە 74 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت و بەڕێژەى 0.91 سەنت دابەزیوە.
گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هەفتەى رابردوو هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نەوت بوون.